COURSES

خولی پەرەپێدان

خولی پەرەپێدان لە ئەکادیمیای جیهان کار بۆ گەشە پێدانی زیاتری مامۆستایانمان لەبواری پەروەردە و فێرکردن و وانەوتنەوە (دیداکتیک) بەشێوەی سەردەمیانە و گونجاندنی لەگەل سەردەم و تەکنەلۆژیای رۆژدا دەکات، لە پێناوی دروستکردنی تاکی تەندروست و پەروەردەکراوی ناو کۆمەلگەی کوردی، دروستکردنی فێرخوازی نموونەیی سەردەم، هەروەها دۆزینەوەی توانا و بەهرەکانی فێرخوازانمان لەهەمانکاتدا گەشپێدانیان بەشێوەی کردارەکی (پڕاکتیکی) لەسەرجەم ناوەندە فێرگەییەکانماندا لە چوارچێوەی تێکرای دەزگا پەروەردەییەکانی جیهان (باخچەی ساوایان، قوتابخانە، پەیمانگە، زانکۆ)کان

خولی زمانەکان

لەژێر دروشمی بەردەوامی خولی گەشەپێدان و فێرکردن و ڕاهێنان وپەرەپێدان بۆ زمانە بیانییەکان و تێپەڕاندنی لیڤڵەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانینیان، لەژێر ئەو پلان و پڕۆگرامەدا بە کوالێتییەکی بەرز هەوڵەکانمان چڕ دەکەینەوە لە لایەن پسپۆڕانی ئەو بوارەدا، بۆ زیاتر ناساندنی چەندایەتی بۆ مامۆستایان و قوتابیانمان لەسەرجەم قۆناغەکانی خوێندن تا دەرچون لە زانکۆ و تەنانەت پاش دەرچونیشیان لەزانکۆ، لەسەرجەم فێرگەو دەزگاکانی جیهان، هەروەها گرنگیدان بەسەرجەم چین و توێژەکانی تری کۆمەڵگە، بەمەبەستی فێرکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی زمانەکانیان، لەرێگەی کردنەوەی خول لەوانەش بۆ:- (گەنجان، مامۆستایانی ئایینی، ئارەزومەندانی ئەو بوارە بەگشتی هتد…)
.بۆ هەریەک لەزمانەکانی (عربی، ئینگلیزی، ڕووسی، هیتر)

خولی کۆمپیوتەر

تەکنەلۆژیای سەردەم ئامادەگی لەسەر کۆی گشتی کایە و جومگەکانی ژیان هەیە، تایبەتتر لەوانەش زانست و پەروەردە و فێرکردن، ئەکادیمیای جیهان بۆ گەشەپێدان و خزمەتکردن و فێرکردنی زیاتر لەو بوارەدا، هەروەها بۆ بەشداربووانی خولی کۆمپیوتەر بە پێشکەوتووترین بەرنامەی کۆمپیوتەر ڕاهێنان بە ئارەزومەندان و فێرخوازانی دەکات لەو چوارچێوەیەدا، بەپشت بەستن بەنوێترین زانست و تەکنەلۆژیا و تاقیگەی سەردەم، کە لەلایەن شارەزاترین پسپۆرانی ئەم بوارە کۆرسەکان پێشکەش دەکرێن، ئەم کۆرسانە گشت پرۆگڕام و ئاستەکان دەگرێتەوە

پڕۆگرامی خوێندن

لە پرۆگرامی خوێندن گرنگی تەواو دەدەین بەو بابەتانەی کەوا وەکو پرۆگرامی خوێندن لەگشت قۆناغەکانی قوتابخانە دەخوێندرێن، لەرێگەی خولە تایبەتەکان بۆ بەرزکردنەوەی توانا و ئاستی فێرخوازان، لەهەردو کەرتی حکومی و تایبەتییەکاندا بەهەماهەنگی لەگەل وەزارەتی پەروەردە، بەتایبەتی خولی بەهێزکردن بۆ پۆلی ۱۲ ی ئامادەیی (زانستی و وێژەیی) وە هەروەها گرنگیدان بەتاقیکردنەوەی پۆلی ۱۲ و ئامادەکردن و ڕاهێنانیان لەسەر نەهێشتنی ترس و دڵەراوکێ لەتاقی کردنەوەکان لەسەر فۆرمی سۆما بەشێوەیەکی گشتی